هەولێر... خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن دەستى پێکرد
هەولێر...
خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن دەستى پێکرد
لە پێناو ڕێگەگرتن لە پەنخواردنەوەى ئاوى باران لە شەقام و کۆڵان و شوێنە گشتییەکان و ئامادەکارى بۆ وەرزى باران بارینى ئەمساڵ، دەستکرا بە پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتیی و کوچە و کۆڵانەکانی شارى هەولێر، لەلایەن تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگەی پارێزی.