لەسەر قەڵا... ڕێورەسمێکی تایبەت بۆ مانگی تابان سازکرا

لەسەر قەڵا... ڕێورەسمێکی تایبەت بۆ مانگی تابان سازکرا

لەسەر قەڵا...
ڕێورەسمێکی تایبەت بۆ مانگی تابان سازکرا

شەوی چوارشەممە 2024.9.18، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر و ژمارەیەکی تر لەنوێنەران و نێردەی وڵاتان و ستافی کونسلخانە، ئەنستیتوتی فەڕەنسی لە هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەتی بەسەیرکردنی مانگی تابان و چەند چالاکییەکی دیکەی تایبەت بەم بۆنەیەوە ئەنجامدا.

جێگەی باسە، مانگی تابان، ئەو كاتەیە كە مانگ لە نزیكترین خاڵ و شوێندایە لەگەڵ هەسارەی زەوی و لە هەمان كاتیشدا پڕە و بەڕێژەی 30% گەورەتر دەردەکەوێت‌ و پرشنگ‌ و ڕوناکییەکەیشى دوو هێندەى ڕوناکى مانگى چواردەیە و جوانییەکی تایبەت دەبەخشێت، ئەمشەویش لە ئاسمانی هەولێری پایتەخت و هەرێمی کوردستان بەو شێوەیە بەدیار کەوتووە.