شەقڵاوە ، بنەسڵاوە... پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران
شەقڵاوە ، بنەسڵاوە...
پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران
لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە ئامادەکاریى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە و بەردەوامیدان بە پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکەکانى سەنتەرى شار و دەرەوەى شار، دەستکرا بە پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران، لە سنوورى هەریەک لە قەزاکانی ( شەقڵاوە، بنەسڵاوە) لەلایەن تیمەکانى شارەوانى قەزاکان.