هەولێر... پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران بەردەوامە

هەولێر... پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران بەردەوامە

هەولێر...
پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران بەردەوامە

لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە ئامادەکاریى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە و بەردەوامیدان بە پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکەکانى سەنتەرى شار و دەرەوەى شار، لەلایەن تیمەکانی ئاودێری هەولێر و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکە پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران بەردەوامە، لەوانە:-

1- کەندی کۆڕنیشی هەولێری نوێ.
2- کۆڕنیش نزیک گەڕەکی زیلان.
3- کۆڕنیش هەشت هەزاری گەڕەکی فەرمانبەران.
4- کۆڕنیش گوندی تەندوورە.
5- لابردنی بەربەستی سەر - کەندی گوندی گرد جووتیار.
6- کەندی پشت شاوێس.
7- کەندی تەنیشت هیرانی ستی.

لە ئێستاشدا تیمەکان لە چەندین شوێنی دیکە بەردەوامن لە خاوێنکردنەوە