لە هەولێر بڕیارێکی تری سەرۆکی حکوومەت چووە بواری جێبەجێکردن
لە هەولێر بڕیارێکی تری سەرۆکی حکوومەت چووە بواری جێبەجێکردن
داینگەیەکی مۆدێرن لە هەولێر بە تێچووی 360 ملیۆن دینار تەواو کراو بوو بە موڵکی حکوومەت، ئەوەش دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بۆ پڕۆژەکان.
یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، رایگەیاند، بە پشت بەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سێ باڵەخانەی داینگە لە پڕۆژەکانی نێشتەجێ بوونی هەولێر ڕادەستی ئێمە کراون و ئێمەش لە داهاتوویەکی نزیک دەیانخەینە خزمەت منداڵان
هەر لە سەر بڕیاری جەنابی سەرۆکی حکومەت، بەردەوام دەبین لە وەرگرتنەوەی باڵەخانەی داینگەکان لە پڕۆژەکانی تری نێشتەجێ بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، کەوا دەستکراوە بە بە دواداچوون بۆ سەرجەم داینگه و شوێنەکان تا دەستبکەن بە دروستکردنی داینگه و لە داهاتوو بخرێتە خزمەتی منداڵانی هەولێر.