نەمامگەی پارکی سامی عبدالرحمان

نەمامگەی پارکی سامی عبدالرحمان

نەمامگەی پارکی سامی عبدالرحمان

یەکێکە لە نەمامگە نمونەکانی ئەو پارکە کە لە هەموو وەرزێکدا توانای بەرهەمهێنان و ڕواندنی هەزاران گوڵ و نەمامی هەیە و بەشێوەیەک سوود بەخش بووە بۆ ئاستێکی بەرزی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، هەروەها بە بەردەوامی چەندین گوڵ و داری هەمەجۆر لەم نەمامگەیە بەرهەم دەهێنرێت، بەجۆرێک کە لەم ساڵدا توانراوە زیاتر لە (000 ,110) گوڵ و نەمام بەرهەم بهێنرێت و نزیکەی (000 ,80) لە هەردوو بەشی باخچەو دارستانی پارکی سامی عبدالرحمان چاندراوە ئەوەش دەبێتە پاڵپشتێکی باشی باخچەو شوێنە سەوزاییەکان بۆ ئەوەی لە داهاتوو بتوانرێت سوودی زیاتر لەم نەمامگەیە وەربگیرێت .