پرۆژەیەکی دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو جێبەجێ دەکرێت
پرۆژەیەکی دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو جێبەجێ دەکرێت
بە هۆی پیس بوونی تۆڕی ئاو لە گەڕەکەکانی (کرێکاران، ڕزگاری، سەفین ) ، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەستکرا بە دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو بە بەکارهێنانی بۆڕی پۆلی ئەثیلین (٩٠ ، ١١٠ ، ١٦٠) ملم بە درێژی (١٣٨٢٠) مەتر جێبەجێ دەکرێت .
ماوەی پڕۆژەکە (١٨٠) ڕۆژە و لە ئێستادا پرۆژەکە بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو بووە، بەتەواوبوونی پڕۆژەکە زیاتر لە (١٥٠٠) هاوبەشی ئاو سودمەند دەبن.