هه‌ولێر .... ڕێورەسمى پێشکەشکردنى رێزلێنان و پیرۆزبایی بە ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی ئاینی
هه‌ولێر ....
ڕێورەسمى پێشکەشکردنى رێزلێنان و پیرۆزبایی بە ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی ئاینی
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 2024.12.17، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زێندین مەولوود، بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و د.عەبدوڵڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایان و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی، له ڕێوره‌سمێکى تایبەتدا، پیرۆزبایی و رێزلێنان پێشکەش بە ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی ئاینی کرا، کە له‌پاڵ ئه‌ركی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان، بڕوانامه‌ی باڵایان له دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا به‌ده‌ستهێناوه.