هەولێر .... كردنەوەی پیشانگایەكی زانستی بۆ توانا و بەهرەی قوتابیان
هەولێر ....
كردنەوەی پیشانگایەكی زانستی بۆ توانا و بەهرەی قوتابیان
ئەمرۆ پێنجشەممە 2025.11.27، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانى قوتابخانەكە، لە ڕێورەسمێكدا لە قوتابخانەی گوندی ئارامی بنەڕەتی پێشانگایەکی زانستی بۆ داهێنان و بەهرەكانی قوتابیان كرایەوە.
لە پێشانگاكەدا چەندین پڕۆژەی داهێنەرانەی ئەو قوتابیانە نمایش كران، كە کاریان لەسەر کردبوو، هەروەها لە پێناو هاندانی بەرەوپێشچونیان، پاڵپشتیکردنی فێربوونیان، پلاتفۆرمێکیان پێبەخشرا بۆ دۆزینەوەی بیرۆکە و بیرکردنەوەیان.
پارێزگاری هەولێر، دوای بەسەركردنەوەی بەشەكانی پیشانگاكە، دەستخۆشی لە مامۆستایان و قوتابیانی بەشداربووی پیشانگاكە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.