جێگری پارێزگاری هەولێر، پێشانگای خۆشنووسی(ڕەنگ و پێکەوە ژیان)ی کردەوە

جێگری پارێزگاری هەولێر، پێشانگای خۆشنووسی(ڕەنگ و پێکەوە ژیان)ی کردەوە

سەرلەبەیانى رۆژی سێشەمە 2022.3.15، لەیادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار بەئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار، لەپارکی شار، پێشانگای خۆشنووسی هونەرمەند عەلی ئەڵوەنی لەژێرناونیشانی (ڕەنگ و پێکەوە ژیان) کردەوە.
دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى جێگری پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.