هەولێر ... بەشێک لەکار و پڕۆژەکانى ساڵى ڕابردوو ( 2024 )

هەولێر ... بەشێک لەکار و پڕۆژەکانى ساڵى ڕابردوو ( 2024 )

هەولێر ...
بەشێک لەکار و پڕۆژەکانى ساڵى ڕابردوو ( 2024 )

لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر و لەدرێژەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بە سەرجەم شوێنە و ناوچە جیاجیاکان بە شیوەیەکى یەکسان و بەبێ جیاوازى لە ساڵى ڕابردوو 2024 لەسنوورى پارێزگاى هەولێر چەندین پڕۆژە و کارى خزمەتگوزاریى بۆ خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان ئەنجامدراوە، کە تەنها لە سەنتەرى شارى هەولێر بە گوژمەی ( 74 ملیار دینار ) ( 121 ) پڕۆژە ئەنجامدراوە ئەوانیش بریتى بوون لە:-

- دروستکردنی شەقامی نوێ بە درێژی (237)کم لەگەڵ زیاتر لە (4 ملیۆن) مەتر سێجا کاری بڕین و پڕکردنەوەی تێکەڵە ڕێژی.

- بەرهەمهێنانی (15 هەزار) تەن قیڕ لە کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە مەبەستی چاککردنەوەی زیاتر لە (92 هەزار)م2 لە چاڵ و شکستی شەقامەکان.

- چاندنی (92 هەزار) دار لەگەڵ (55 هەزار) گوڵ بەمەبەستى زیادکردنى ڕێژەی سەوزایی، کە لەئێستادا ڕێژەى سەوازیی لەسەنتەرى شارى هەولێر گەیشتۆتە ( 20.15٪).

- چارەسەر کردن و کۆکردنەوەی ( 720 هەزار ) تەن خۆڵ و خاشاک بە گوژمەی ( 18 ملیار و 500 ملیۆن دینار).

- کۆکردنەوەى (9,295) سەگی بێلانە و ڕەوانەکردنیان بۆ شلتەرى سەگى بێلانە و چارەسەرکردنیان.

- (1 هەزار و 682) گرێبەستی بەکرێدانی ( دوکان، گەراج، مارکێت) .

- (3 هەزار و 500 ) کارتی زەوی گۆڕدراوە بۆ سەنەد.

- (515) ڕێگە پێدانى دروستکردنى باڵەخانە.

- ( 4 هەزار و 574 ) ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو .