بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تەرمی نۆ گەشتیارە عەرەبەکانی بۆردوومانی ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ بەرەو فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕێکرا

بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تەرمی نۆ گەشتیارە عەرەبەکانی بۆردوومانی ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ بەرەو فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕێکرا

بە ئامادەبوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پشتیوان سادق بە نوێنەرایەتی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراقی فیدرال و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە، لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بەشداریان لە مەراسیمی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو نۆ گەشتیارەی لە تۆپبارانێکی گوندی پەرەخ لە سنووری زاخۆدا گیانیان لەدەستدا کرد …
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای دانانی تاجە گوڵینە لەسەر تەرمی قوربانییەکان و بەشداری کردن لە گواستنەوەی تەرمەکان بۆ ناو فرۆکەی تایبەت، چووە لای کەسوکاری قوربانییەکان و هاوخەمی خۆی بۆ دەربڕین.
شایەنی باسە رۆژی چوارشەممە 20-07-2022 فرۆکەکانی تورکیا چەند تۆپێکیان ئاراستەی ناوچەیەکی گەشتیاریی سنووری زاخۆ کرد و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستداو 26 کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی، سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگاکانی عێراقەوە چووبوونە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ .