پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر ، لە 66 ساڵەی بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر ، لە 66 ساڵەی بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات
ئەمرۆ هەینی 4.4.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، لە 66 ساڵەی بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو ستافی رۆژنامەی خەبات کرد، لە دەقەیدا هاتووە:
بەرێزان وێرای پیرۆبایی گەرمم لە ستافی ماندوو نەناسی رۆژنامەی خەبات، مێژوو گەواهی بۆ رۆژنامەی خەبات ئۆرگانی فەرمی ( پ د ك) دەدات، کە ئەم رۆژنامەیە وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو، بەڵکو شانازیەكی گەورەش بوو بۆ رەوتی رۆژنامەگەری كوردی، چونکە وەک قوتابخانەیەکی فێرکاری وانەی کوردایەتی فێری هەموو ئەو رۆژنامەنوسانە کرد، کە ئەمرۆ شوێن پەنجەیان بەسەر بزاڤی رۆژنامەگەری کوردیدا دیارە، تەنانەت هیچ ئۆرگانێک و میدیایەک ناتوانێ حاشا لەوە بکات کە خەبات بە ناوە جیاوازەکانییەوە دەروازەیەک بووە لە کاروانی ئەزموونی رۆژنامەنووسیدا…
بە ناوی پارێزگای هەولێرەوە، ئومێدی سەرفرازیتان بۆ دەخوازم و هەمووان چاویان لەوەیە خەبات لەخزمەتی پابەنداری خۆی بەڕۆژنامە و رۆژنامەگەری كوردی بەردەوام بێت وەک سەكۆیەكی پرۆفیشناڵ بۆ گەیاندنی زانیاری هەواڵ و وانەی نەتەوایەتی بەخوێنەران لە هەنگاونانی زیاترو پێشکەتووتردا بێت …
جارێکی تر 66 ساڵەی بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات لە
سەرنوسەرو ستافی رۆژنامەی خەباتی هەمووان پیرۆز دەکەم …
ئومێد خۆشناو/ پارێزگاری هەولێر
4.4.2025