لە بیرەوەری 102 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، شەوە ئاهەنگێک بۆ بەشداربووانی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان رێکخرا

لە بیرەوەری 102 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، شەوە ئاهەنگێک بۆ بەشداربووانی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان رێکخرا

لە بیرەوەری 102 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، شەوە ئاهەنگێک بۆ بەشداربووانی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان رێکخرا

شه‌وی یەکشەممە، 13.4.2025 لە بیرەوەری 102 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، بە بەشداری ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، شەوە ئاهەنگێک بۆ میوانانی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان رێکخرا، كه‌ لە شاری هەولێری پایته‌خت دەستی به‌كاره‌كانی کرد ...
لەو مەراسیمەدا ئامینە زکری ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) لە وتەیەکدا وێرای پیرۆزبای کردنی بەستنی ئەو گۆنفرانسەی تایبەت بە ئافرەتان، کە هەنگاوێکی ئەرێنی پێشکەوتنخوازانەیە و بەڵگەی ئەکتیڤی ئافرەتانی کوردستانە، هاوکات سوپاسی تایبەتی ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کرد، بۆ رێکخستنی ئەو داوەتە و
ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ژێر دروشمی "بە تواناکانمان داهاتوومان بنیات دەنێین"، یەکەم کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان ئەمرۆ به‌ریوه‌چوو، ئامانج لەو کۆنفرانسە کۆمەڵێک خاڵی گرنگی تایبه‌ت به پێگە و‌ بزاڤ و چاڵاكی ئافره‌تانه‌ لەناو ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیاریشه‌ له‌ ڕێگه‌ی پانێڵ و گفتوگۆكان، میکانیزم و چارەی گونجاو بۆ هەموو ئەو پرسانەی پەیوەستە بە بەهێزترکردنی ڕۆڵی ئافرەتان و سوود وەرگرتن لە تواناکانیان لەناو گشت کایەکان بدۆزرێنه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ بكرێت.
لەو شەوە ئاهەنگەدا هونەرمەندان چەندین گۆرانی کوردیان پێشکەشکردو خۆشیان خستە دڵی بەشداربووانی کۆنفرانسەکە…

جێگەی وەبیرهێنانە، ئه‌مرۆ یەکشەممە، بە بەشداریی سەرۆک بارزانی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان، لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.