تاران... پارێزگاری ههولێر، سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لە ئێران کرد
تاران...
پارێزگاری ههولێر، سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لە ئێران کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.4.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە تاران، بە یاوەری شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و مەسعود باتلی، بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لە ئێران کرد و لەلایەن سەلام عارف ڕوشدی، جێگری نوێنەر و ستافی نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێران پیشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ستایشى رۆڵى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لە ئێران کرد لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە پرسی قوتابیان و خوێندکارانی کورد و ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بەرز نرخاند.
لەلایەن خۆیانەوە، جێگری نوێنەر و ستافی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد و خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکەی نیشاندا.