دەقی ڕێککەوتنی نێوان پارێزگارى هەولێر و پارێزگارى قەزوین

دەقی ڕێککەوتنی نێوان پارێزگارى هەولێر و پارێزگارى قەزوین

دەقی ڕێککەوتنی نێوان پارێزگارى هەولێر و پارێزگارى قەزوین

ئێوارەی سێشەممە 2025.4.29، دوای ئەنجامدانی یەکەمین كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و محه‌ممه‌د نوزری، پارێزگارى قەزوین، بەئامادەبوونى شاندى هەردوولا، لە دیوانى پارێزگاى قەزوین، لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو پارێزگا، لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکان و بە هێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان هەولێر و قەزوین و گەیشتن بە ڕێککەوتن و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان، لێکتێگەیشتنی هەولێر و قەزوین واژووکرا.

ئەمەش دەقەکەیەتی:-

مادەی یەکەم:-
هەردوولا ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ ئاسانکاری وەبەرهێنان، ئەنجامدانی بازرگانی، پێشوازیی و ناردنی شاندیی بازرگانی، گواستنەوەی تەکنەلۆژیا، هاوکاریکردن لە پەرەپێدانی بازاڕی کەرتی تایبەت، و ڕێکخستنی پێشانگای هاوبەشی هەردوولا.

مادەی دووەم:-
هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر لێکۆڵینەوە و دیراسەکردن لە ئەگەری دامەزراندنی شارۆچکە تایبەتمەندەکان لە بوارەکانی پیشەسازیی، بازرگانیی، کشتوکاڵ، گەشتیاریی، تەندروستیی لە هەردوو پارێزگاکەدا.

مادەی سێیەم:-
ڕێککەوتن کرا کە کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا بەردەوام بن بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەردەوامیدان بە هاوکارییەکان و خستنەڕووی نەخشەڕێگایەک لە هەردوو پارێزگاکەدا.