زنجان ... پارێزگاری هەولێر، کارگەی کۆمپانیایی " ئیران ترانسفور ماتور " بۆ بەرهەمهێنانى محویلەی کارەبایی بەسەرکردەوە

زنجان ... پارێزگاری هەولێر، کارگەی کۆمپانیایی

زنجان ...
پارێزگاری هەولێر، کارگەی کۆمپانیایی " ئیران ترانسفور ماتور " بۆ بەرهەمهێنانى محویلەی کارەبایی بەسەرکردەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.4.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کار و بەرهەمی کۆمپانیاکان، بە یاوەری د.نێرگز مورادخانی، جێگری پارێزگاری زنجان بۆ کاروباری ئابووری و شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران و مەسعود باتلی، بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و مهدی سادقی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە و ژمارەیەکی تر لە ئەندازیارانی سەرپەرشتیار، کارگەی کۆمپانیایی " ئیران ترانسفور ماتور " بۆ بەرهەمهێنانى محویلەی کارەبایی بەسەرکردەوە، کە گەورەترین و کۆنترین کارگەیە لەسەر ئاستی کۆماری ئیسلامی ئێران.

پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی سەردانی یەکە یەکەی بەشەکان و سەرجەم هێڵەکانی بەرهەمهێنانى کارگەکەی کرد، لە نزیکەوە لە چۆنیەتی کارکردن و جۆر و ڕێژەی بەرهەمی کارگەکەى کۆڵییەوە، و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە و ئەندازیارانی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و کرێکارانى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکەیشدا، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی و ئەندازیارانی کۆمپانیاکە، پوختەیەکی لەسەر سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران خستەڕوو، کە ئامانج لێی پتەوکردنی پەیوەندییە پیشەسازیی و بازرگانییەکانە و گوتی، لە ڕێگەی سەردانیشمان بۆ شارەکان، پێشخستن و پەرەپێدان و فراوانکردنی زیاتر ئەو پەیوەندیانەیە.