پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 1ـی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران
پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 1ـی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی 1ـی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.
لەم بۆنەیەدا، وەکو پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی ڕابردوودا، بەشێک بووە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەک، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی ماف و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لە باری کارکردن لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە.
جارێکی دیکە ئەم یادە لە کرێکاران پیرۆزبێت
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
1ـی ئایاری 2025