پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر لە یانەى ئەکاد

پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر لە یانەى ئەکاد

پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر لە یانەى ئەکاد

بە بۆنەی بەدەستهێنانى پله‌ی دووه‌م له‌ پاڵه‌وانیه‌تی توپی باله‌ی عیراق بۆ کچان، پیرۆزبایی لە یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیارانی یانەى ئەکاد لە عەنکاوە و هاندەرانی یانەکە دەکەین.

هیوای پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین و، پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و بزاڤی وەرزشی لە هەولێرى پایتەخت دووپات دەکەینەوە و ئومێد دەکەین هەمیشە ئاستی یانەکانى شارەکەمان بە بەرزی بمێنێتەوە و سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنن.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.8.31