هەولێر... ( 2 هەزار و 468 ) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ( مەخموور، قەراج، دیبەگە ) دابەشکرا

هەولێر... ( 2 هەزار و 468 ) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ( مەخموور، قەراج، دیبەگە ) دابەشکرا

هەولێر...
( 2 هەزار و 468 ) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ( مەخموور، قەراج، دیبەگە ) دابەشکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان، لە ڕیورەسمێکدا بە تیروپشک دەست بە دابەشکردنی ( 2 هەزار و 468 ) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەردوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی ( مەخموور، دیبەگە، قەراج ) کرا.

لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و ڕزگار محەمەد، قایمقامی قەزایی مەخموور و شوکریە عەباس، بەڕێوەبەری نەخشەدانان و ئاوەدانی و سەرۆکی شارەوانییەکانی ( مەخموور، قەراج، دیبەگە ) ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکان، وێڕاى پیرۆزبایی لەو فەرمانبەرانەی زەویان پێدەدرێت، سوپاسی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانى کرد.

هەروەها ڕایگەیاند: " ئەمڕۆ بەوە دڵخۆشین لە لایەک فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هەولێر یەکێک لە شایستەکانی خۆیان وەردەگرن، جاری دووەم دڵخۆشین بەوەی فەرمانبەرانی خۆشەویستی دەڤەرێکی گرنگی پارێزگاکەمان و هەرێمی کوردستان لە سنووری قەزایی مەخموور و ناحییەکانی قەراج و دیبەگەیە، لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی پارچە زەوی ".

ئاشکراشی کرد، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە زەوی وەردەگرن.

هەروەها دەستخۆشی لە سەرجەم فەرمانبەرانی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان و بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان و تیمەکانیان کرد، کە بەماوەیەکى کەم ئەرک و کارەکانیان لە ڕایککردنی کاروبارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران جێبەجێکردووە.

جێگەی باسە، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 27ـی ئاداری 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاوڵاتیانی کوردستان دەرکرد، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بەسه‌ر فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان، لەوماوەیەشدا بەچەند قۆناغێک، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، تاكو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران زه‌وی وه‌رده‌گرن.