پارێزگارى هەولێر، لە سەر قەڵا پێشوازیى لە شاندى باڵای دەوڵەتی ئیمارات کرد

پارێزگارى هەولێر، لە سەر قەڵا پێشوازیى لە شاندى باڵای دەوڵەتی ئیمارات کرد

پارێزگارى هەولێر، لە سەر قەڵا پێشوازیى لە شاندى باڵای دەوڵەتی ئیمارات کرد

ئێوارەى ئەمرۆ چوارشەممە 2025.9.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر، لە سەر قەڵا، پێشوازیی لە سەعید موبارەک هاجری، وەزیری دەوڵەت و نێردەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ کاروباری تایبەت بە هەرێمی کوردستان و هەریەک لە عەبدوڵلا مەتەڕ ئەلمەزروعی، باڵیۆزی دەوڵەتی ئیمارات لە عێراق و شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر و شاندى باڵاى یاوەریان کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر خۆشحاڵى خۆى بەسەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت نیشاندا و ئومێدى خواست لەو ماوەیەى کە لە هەولێرى پایتەختن کاتەکانیان بە خۆشی بەسەرببەن، لەلایەن خۆیانەوە شاندى میوان خۆشحاڵى خۆیان بەسەردانیکردنى هەولێرى پایتەخت و ئەو ئارامى و ئاسایش و ئاوەدانى و سەقامگیرییەى لە شارەکەدا هەیە نیشاندا.

دواتر پارێزگارى هەولێر و شاندى میوان، چه‌ند شوێنێكى كلتوورى و مێژووییان له‌ سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌ و پاشان سەردانى قاوەخانەى مەچکۆیان کرد.

جێگەى باسە، ئامانج لە سەردانەکەى شاندى ناوبراو بۆ هەولێرى پایتەخت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانیان، ئیمارات یەکێکە لە گەورەترین هاوبەشە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە لە ساڵی 2006ەوە وەبەرهێنان و کارە بازرگانییەکانی لە هەرێمی کوردستاندا پەرەپێداوە، بەتایبەت لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییە ئابوورییە زیاتر کراوە و زیاتر لە 203 کۆمپانیای ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، کە 15یان کۆمپانیای گەورەن و بە فراوانی کاری بازرگانی دەکەن.