پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ( 64 )ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بەسەرکردایەتی ڕابەری نەتەوەیی و نیشتمانی مستەفا بارزانی نەمر، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو تێکۆشەر و خەباتکارە بەشداربووەکانی شۆڕشەکە و خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی دەکەین.
شۆڕشی ئەیلوول، لە پێناو بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلەکەمان هەڵگیرسا و بوو بە قوتابخانەیەک بۆ ڕێكخستن و بتەوبوونی یەکڕیزی گەلی كوردستان و گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا.
ئەیلوول، ئەو شۆڕەشە بوو ئیرادە و بڕوا بە خۆبوونی بۆ گەلی كوردستان گەڕاندەوە و سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی کوردستان بەشداریان تێیدا کرد و نەیار و دوژمنانی دۆزی ڕەوای کوردی ناچارکرد، دان بە مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی گەلەکەمان بنێت و لە ساڵی 1970 ڕێككهوتننامهی مێژوویی 11ى ئادار واژۆبکات.
لە ( 64)ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، سڵاو بۆ مستەفا بارزانی نەمر، ڕابەر و دارێژەری رێبازی کوردایەتی، سڵاو بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و سەرفرازی کوردستان، درود بۆ خەبات و ماندوویەتی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە و كادیرانی شۆڕشی ئەیلوول.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى ههولێر
11ـی ئەیلوولی 2025