هه‌ولێر ... رێزلێنان به‌خشرایه‌ راگەیاندکار هێرۆ مەولودی

هه‌ولێر ...  رێزلێنان به‌خشرایه‌ راگەیاندکار هێرۆ مەولودی

هه‌ولێر ...

رێزلێنان به‌خشرایه‌ راگەیاندکار هێرۆ مەولودی

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی15.9.2025 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، نەرمین سندی راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتانی خانەنشین و میوانان، له‌ مه‌راسیمێكدا موزەخانەی پەروەردەیی و ئەرشیفی هەولێر له‌ سەنتەری خانمانی خانەنشین، خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه‌ راگەیاندکار (هێرۆ مەولودی)، كه ‌به‌رده‌وام كار بۆ پرسی ئافره‌تانی كوردو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان ده‌كات. (هێرۆ مەولودی)، له‌ خانه‌واده‌یه‌كی كوردپه‌روه‌رو رۆشنفكرو هونه‌ریه‌ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و خودان رۆشنبیر كراوه‌یه‌ و له‌ بواری رۆژنامه‌گه‌ری و هونه‌ری شانۆ بواری وه‌رزشی و چالاكی سیاسیی كه‌سایه‌تییه‌كی كارایه‌ .
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای پیرۆزبایی كردن له‌ میدیاكار(هێرۆ مەولودی)، ئاماژه‌ی به‌ به‌هره‌ی هه‌مه‌ره‌نگی ناوبراو كرد، كه‌ وه‌كو ئافره‌تێك به‌رده‌وام له‌ چاڵاكیه‌كان حزوری هه‌یه‌ و له‌ بواری میدیاكاریشدا ساڵانێكی زۆره‌ به‌ دڵسۆزی كار له‌سه‌ر بابه‌ته‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كات، و رۆژنامەنوسێکی بە هەڵوێست و خاوەن دیسپلینی پیشەگەریانەیە، هەر ئەو وەکو ئافرەتێکی بوێرو چاونەترس وەک پەیامنێری جەنک روماڵی جەنگی دژ بە تیرۆستانی داعش کردو لە ئازادکردنی شاری موسل چەندین راپۆرت و هەواڵی گەرمی پێشکەشکرد…
لە کۆتایشدا پارێزگاری هەولێر، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە هێرۆ مەولودی و دیکۆمۆێنتەکانی میدیایی و چاڵاکی هێرۆ مەولودی له‌ لایه‌ن موزەخانەی پەروەردەیی و ئەرشیفی هەولێر نمایشکرا ..