هەولێر .. کۆنفرانسی زانستی پێشکەوتن و نوێگەرییەکانی بواری داهێنانی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا به‌رێوه‌ چوو

هەولێر .. کۆنفرانسی زانستی پێشکەوتن و نوێگەرییەکانی بواری داهێنانی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا به‌رێوه‌ چوو

هەولێر ..
کۆنفرانسی زانستی پێشکەوتن و نوێگەرییەکانی بواری داهێنانی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا به‌رێوه‌ چوو

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3.12.2025‌ بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەحمەد کانی بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن و دکتۆر ئەمیر چالی بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو دکتۆر ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلۆتەکنیک و دکتۆر عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو مامۆستایانی زانکۆو قوتابیان، سەبارەت بە پێشکەوتن و نوێگەرییەکانی بواری داهێنانی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا کۆنفرانسی ICITI 2025 لە کەمپەسی زانکۆی پۆلۆتەکنیک به‌رێوه‌ چوو…
لەو کۆنفرانسەدا رێرەوی عەقڵی و زانستی و پێشکەوتنەکانی بواری تەکنۆلۆژیا و پیشەسازی و ریفۆرمە لۆژیکیەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا …
لە کۆنفرانسەکە پرسە گرنگەکانی وەک زیرەکی دەستکردو تەکنۆلۆژیای دیجیتاڵی تاوتوێ کراو تاکید لەسەر ئەوە کرایەوە، کە ئەم ستراتیژیەتی بەرنامە رێژییەی کۆنفرانسەکە هاوکۆفە لەگەل ئەجیندای بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەولەویەتی بە بوارەکانی سیستەمی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا داوە.