بەڕێزان بنه‌ماڵه‌ی هونەرمەند ”زوهێر عەبدولمەسیح عەبدۆکا”
بەڕێزان بنه‌ماڵه‌ی هونەرمەند ”زوهێر عەبدولمەسیح عەبدۆکا”
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناودار و نشتیمانپەروەر و دەرهێنەری بە توانای كورد و شارەكەمان " زوهێر عەبدولمەسیح " مان پێگەیشت.
"زوهێر عەبدولمەسیح عەبدۆکا" یەکێکبوو لە دەرهێنەرە بەتوانا و بەسەلیقەكانی شانۆ و دراما و سینه‌ما و ئێزگەی کوردی، وەک هونەرمەندێکی بواری شانۆیی لە ڕاگەیاندنی بیستراوی كوردیدا لە بواری دەرهێنان و تۆمارکردن ڕۆڵی دیاری هەبوو لە پێشخستنی ئێزگەدا و لە ئێزگەی دەنگی کوردستانیش لەناو شۆڕشدا ڕۆڵێكی مەزنی هەبوو و لەو بوارەدا مێژوویەکی سەنگین و جوانی بۆ خۆی تۆمارکردووە، بە داخەوە لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ناوەندی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌س و كار و دۆست و هەڤاڵانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ردلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر