هه‌ولێر ... فیلمی دیکۆ درامای محەمەد مەلا ئەسعەد( ئەو ڕۆژەی خۆر هەڵنەهات) نمایشکرا

هه‌ولێر ...   فیلمی دیکۆ درامای محەمەد مەلا ئەسعەد( ئەو ڕۆژەی خۆر هەڵنەهات) نمایشکرا

هه‌ولێر ...

فیلمی دیکۆ درامای محەمەد مەلا ئەسعەد( ئەو ڕۆژەی خۆر هەڵنەهات) نمایشکرا

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 21.12.2025 به‌ ئامادەبوونی فازل میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) و زەعیم عەلی ئەندامی دەستەی کارگێری و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی و ژمارەیەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی هونەرمەندو سینەماکارو چین و توێژەکان، فیلمی دیكۆ درامای تایبەت بە خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د مه‌لا ئه‌سعه‌د ( ئەو ڕۆژەی خۆر هەڵنەهات) لە هۆڵی ئیمپایەر نمایش کرا ، کە باسی لە یادەوەری رۆژنامەنووس و راگەیاندکار محەمەد مەلا ئەسعەد دەکرد ، گوزارشتی لە رۆحی ئاشتیخوازی و شۆرشگێری و بەرخودانی ئەو زاتە دەکرد لە کاری میدیایی و ئەو مۆرالە بەرزەی وەک هەقبێژێک پەیرەوی دەکرد بۆ گەیاندنی بیرو راو پەیامی راستەقینەی خۆی ..