پارێزگاری هەولێر سەردانی خاڵە سەید کاکە کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی خاڵە سەید کاکە کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2022.1.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەماڵەکەی خۆی بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە تەندروستی بەڕێزیان سەردانی فەرماندەی تێکۆشەری دێرین خاڵە سەید کاکەی کرد.
لەسەردانەکەیدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئەوەی هیوای تەندروستی وساغ و سەلامەتی و تەمەن درێژی بۆ خاڵە سەید خواست، باسی لە مێژووی خەبات و تێکۆشان و قارەمانێتی بەڕێزیان کرد لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆرشی کوردیدا و خەبات و ماندووبوونی بەڕێزیانی بۆ هێنانە‌دی مافە‌كانی گە‌لی كوردستان بەرزنرخاند.
لەلایەن خۆیەوە، خاڵە سەید کاکە وێڕای خۆشحاڵی بەسەردانی بەڕێزیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزگاری هەولێر خواست.