لەهەولێر، سیمپۆزیۆمی پرسی (فەتواو لێکەوتەکانی لە نێوان پابەندبوون و پابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) بەڕێوەچوو

لەهەولێر، سیمپۆزیۆمی پرسی (فەتواو لێکەوتەکانی لە نێوان پابەندبوون و پابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) بەڕێوەچوو

سەرلەبەیانى ئەمرۆ یەکشەممە 2022.2.27، بەئامادەبوونى د.پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى و ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. عبدالله مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەکى دیکە لەمامۆستایانى ئاینى و مامۆستایانى زانکۆ، یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستان بەهاوبەشى سەنتەری سەلاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان / زانکۆی سەلاحەدین سیمپۆزیۆمی فەتوا و لێکەوتاکانی لە نێوان پابەند بوون و پابەند نەبوون بەمەبەستەکانی شەریعەت ئەنجامدا.
لە کۆتایدا لەلایەن وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى و پارێزگارى هەولێر و سەرۆکی یەکێتی زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنان بە کۆمەڵێ کەسایەتی و ڕێکخەرانی سمپۆزیۆمەکە بەخشرا.