پارێزگاری هەولێر ئامادەیی رێورەسمی راگەیاندنی بەرزترین تاوەر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت
ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 9-8-2022 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی، لە رێورەسمێکدا تاوەری برایەتی لە گەرەکی برایەتی ناسێندرا..
ئەم پرۆژەیە بە بەرزترین پرۆژەی نیشتەجێبوون لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێ، کە جگە لە گەراجی ژێر زەوی و نهۆمێکی تایبەت بە شوێنی بازرگانی، هاوکات پەنجا نهۆمی بەرزی بەخۆیەوە گرتووە.