خولێکی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا CRT لە پارێزگای هەولێر کۆتاییهات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا
خولێکی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا CRT لە پارێزگای هەولێر کۆتاییهات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە نوێنەرایەتی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ، ئەندازیار ناز جەلال، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، خولێکی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا CRT لە پارێزگای هەولێر کۆتاییهات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.
جێگای باسە خولەکە لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوە، بەهەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا/ ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی THW بەڕێوەچوو.
خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، کە تێیدا ۳۳ مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆی سەڵاحەددین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداربوون، تێیدا بەشداربووان سوودمەندبوون لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوە و بەهاناوەچوون لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان، وە هەروەها بەشداربووان ئاشنا دەکرێن به "چۆنیەتی ئەنجامدانی بەهاناوەچوونی خێرا، ڕزگارکردن و وەڵامدانەوە، چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی، چەندین بابەتی دیکە".