لەژێر چاودێری رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەنتەرى بوژانەوەی جەستەیی لە هەولێر کرایەوە

لەژێر چاودێری رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەنتەرى بوژانەوەی جەستەیی لە هەولێر کرایەوە

سەرلەبەیانی سێشەممە 2022.3.15، لەژێر چاودێری رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، نوێنەرى سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگە و کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵاتى و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان ئیدارى و حكومى و پزیشک و مامۆستایانى زانکۆ، لەڕێورەسمێکدا سەنتەرى بوژانەوەی جەستەیی سەر بە کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە هەولێر کرایەوە.
پارێزگاری هەولێر لەگوتارێکدا، ویڕای سوپاسگوزاری بۆ خاچی سوری نێودەوڵەتی سەبارەت بە دروستکردنی ئەم سەنتەرە و هەموو ئەوکارانەی لەهەولێری پایتەخت ئەنجامیانداوە، دڵنییای کردنەوە هەروەک چۆن لە پێشتردا هاوکار بوونە، بەهەمانشێوە لەداهاتووشدا هاوکاریان دەبن و هەموو ئاسانکارییەکیان پیشکەش دەکەن، وتیشى: "بەهیواین ئەم سەنتەرە ببێتە یەکێک لە خزمەتگوزارى گرنگە تەندروستیەکانى شاره‌كه‌مان و هه‌موو هه‌رێمى کوردستان و بەهەموولایەک باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و هەموو ئەوانە بکرێت کە پێویستییان بەو سەنتەرە هەیە".
جێگەی باسە، خزمەتگوزارییەکانی سه‌نته‌رى بووژانەوەی جەستەیی هەولێر، بریتییە لە پەلی دەستکرد، کورسی چەرخدار و ئامرازەکانی جووڵە، خزمەتگوزاری پێی چەماوە کە شێوازێکی پۆنسێتی تێدا بەکاردێت لەگەڵ پشتگیریکردنی بنکەکانی دیکەی پێی چەماوە و خولی ڕاهێنان بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵەکانییان ئیفلیجن و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە لە پێناو باشترکردنی دۆخی کەمئەندامان، سه‌نته‌رى بووژاندنەوەی جەستەیی دەکەوێتە خۆرئاوای شاری هەولێر و باڵەخانەی بنکەکە لەسەر رووبەری 14 هەزار و 630 مەتر دووجا بونیاد نراوە.