به پشتگیری پارێزگاری هه‌ولێر كتێبی (مێژووی كتێبخانه‌كانی هه‌ولێر) چاپكرا
به پشتگیری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، كتێبی (مێژووی كتێبخانه‌كانی هه‌ولێر) چاپكرا، كه له‌لایه‌ن مامۆستا فائیزه ئه‌حمه‌د ئاماده‌كرابوو.
له دیدارێكدا وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه، پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، كه هه‌ولێر له بواره‌كانی رۆشنبیری و فیكرییه‌وه شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و هه‌میشه بره‌وی به كتێب و خوێندنه‌وه داوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كتێب سه‌رچاوه‌ی فێربوون و زانسته، هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه هه‌ولێر له بواری چاپ و كتێبه‌وه پێشه‌نگ بووه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه فائیزه ئه‌حمه‌د نووسه‌ری كتێبی (مێژووی كتێبخانه‌كانی هه‌ولێر) رایگه‌یاند، ئه‌م كتێبه به چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕێ، سه‌ره‌تا له كتێبخانه‌ی كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كانه‌وه ده‌ستمپێكرد و لێدوانی تایبه‌تم له نه‌وه‌كانییان وه‌رگرت، چونكه ئه‌م كتێبخانانه به‌ر له كتێبخانه گشتی و حكومییه‌كان هه‌بوون.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، دواتر كارم له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كان كرد، پاشان مێژووی كتێبخانه‌كان و كتێبفرۆشه‌كانی شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها كتێبخانه گشتییه‌كانی قه‌زا و ناحییه‌كان.
نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مێژووی كتێبخانه كه‌سێتییه‌كان، هاوشێوه‌ی كتێبه هونه‌ری و مێژووییه‌كان، له دوو دوێی ئه‌م كتێبه جێمكردووه‌ته‌وه.