پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ کرێکار و کاسبکارانی نێو بازاڕ کردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ کرێکار و کاسبکارانی نێو بازاڕ کردەوە

ئێوارەی رۆژی 2022.4.11 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و مەلا رەعد ئۆمەربلی، بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف، لەسەنتەری خانەنشینانی هەولێر، لەچوارچێوەی پڕۆژەی بەربانگ بۆ ڕۆژووانان، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ کرێکار و کاسبکارانی نێوبازاڕی شاری هەولێر کردەوە.
جێگەی باسە، پڕۆژەی بەربانگ بۆ ڕۆژووانان پڕۆژەیەکی خێرخوازییە، دەزگای خێرخوازی بارزانی بەهاوکاری لەگەڵ پارێزەر سەفین یاسین ئەنجامیداوە و هەموو ئێوارەیەکی ڕەمەزان لەسەنتەری خانەنشینی هەولێر تاوەکو ئێوارەی جەژن بۆ کرێکاران و کاسبکاران سازدەکرێت.