لەهەولێر .. بەبۆنەی یەکی ئایار ئێوارە ئاهەنگێک بۆ کرێکاران سازکرا

لەهەولێر .. بەبۆنەی یەکی ئایار ئێوارە ئاهەنگێک بۆ کرێکاران سازکرا

لەهەولێر ..
بەبۆنەی یەکی ئایار ئاهەنگێک بۆ کرێکاران سازکرا
ئێوارەی دووشەممە 2023.5.1، بەئامادەبووی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و کرێکاران، ناوەندی ڕەگ بۆ هوشیاری و ڕاگەیاندن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکانی هەولێر، بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران ئێوارە خوان و ئاهەنگێکیان سازکرد.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری وێڕای دەستخۆشی لەسەرپەرشتیارانی ڕێورەسمەکە، ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی ڕابردوودا، بەشێک بووە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی ماف و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا دووپات دەکەینەوە".