بە گوژمەى زیاتر لە (2 ملیار دینار)، (5) پرۆژەى گرنگى قیڕتاوکردن له‌ گەڕەکی هەولێری نوێ بەکۆتاهات

بە گوژمەى زیاتر لە (2 ملیار دینار)، (5) پرۆژەى گرنگى قیڕتاوکردن له‌ گەڕەکی هەولێری نوێ بەکۆتاهات

بە گوژمەى زیاتر لە (2 ملیار دینار)، (5) پرۆژەى گرنگى قیڕتاوکردن له‌ گەڕەکی هەولێری نوێ بەکۆتاهات
لە گەڕەکی هەولێری نوێ بە گوژمەی (2 ملیار و 589 ملیۆن و 225 هەزار دینار) له‌سه‌ر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و 15%ى داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، (5) پرۆژەى گرنگى قیڕتاوکردن له‌گەڕەکی هەولێری نوێ بەکۆتاهات، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-
یەکەم/ بەگوژمەى (1 ملیار و 750 هەزار دینار) لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر پڕۆژەی قیرتاوکردنی بەشێکى زۆر لە شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی هەولێری نوێ.
دووەم/ بەگوژمەى (388 ملیۆن و 700) هەزار دینار لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، پڕۆژەی قیرتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی لەکەرتی (250مەترى) هەمان گەڕەک.
سێیەم/ بە گوژمەی (242 ملیۆن و 100 هەزار دینار) لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، پڕۆژەى قۆناغى یەکەمى قیرتاوکردنی (22 شەقامى) کەرتى 250 مەترى هەمان گەڕەک.
چوارەم/ بەگوژمەى (135 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیرتاو کردنی شەقامێکی (30 مەترى) و شەقامێکى ترى (20 مەتر) لەهەمان گەڕەک.
پێنجەم/ بەگوژمەى (73 ملیۆن و 425 هەزار دینار) لەسەر داهاتى 15%ى بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى 3، قیرتاوکردنی شەقامێکی (30 مەترى) لە (کەرتى 250) مەترى هەمان گەڕەک.