بەگوژمەى (700 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لە ناحییەى قوشتەپە دانرا

بەگوژمەى (700 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لە ناحییەى قوشتەپە دانرا

بەگوژمەى (700 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لە ناحییەى قوشتەپە دانرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.11.9، لەچوارچێوەى بەرنامە و پلانەکانى پڕۆژەکانى پەرەپێدانی پارێزگاى هەولێر، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و جوان فەتحوڵڵا، قائیمقامى قەزایی دەشتیى هەولێر و سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر و بەڕێوەبەری ناحییەى قوشتەپە و تیمى ئەندازەى پڕۆژەکان، بەردى بناغەى پڕۆژەی (دروست کردنى ئاوەڕۆ و شەقام لەناحییەى قوشتەپە و قۆناغى دووەمى قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆکانى ناحییەکە و قیڕتاوکردنى شەقامى جووت سایدى کۆمەڵگاى کاوە لەسنوورى ناحییەى قوشتەپە) بەگوژمەی (700 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر دانرا.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، دڵنیایی بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناحییەى قوشتەپەدا کە لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەم پڕۆژانە کە بەشێکیان تەواو بووە و سەرجەم پڕۆژەکانى دیکەش بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکەین و ڕایگەیاند: "پشتیوان بەخودا بەپێى ئیمکانیاتى بەردەست لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا و بودجەى تایبەت، کە ئەم ساڵ توانیومانە ڕێژەیەکى زۆر لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەێنین، ئەرکى ئێمەیە لە سنوورى پارێزگاکەمان بۆ ساڵى ئایندە زۆرترین پڕۆژەى خزمەتگوزاریی بگەێنین بە هەموو گوند و قەزا و ناحییە و ئەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە".