به‌جێگه‌یاندنی پلانی نه‌خشه بۆكێشراو ده‌رباره‌ی پاڵاوتنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی نوێ بۆ شاری هه‌ولێر
به‌جێگه‌یاندنی پلانی نه‌خشه بۆكێشراو ده‌رباره‌ی پاڵاوتنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی نوێ بۆ شاری هه‌ولێر
سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 9_11_2022 به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو" مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له دیوانی پارێزگا ده‌رباره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی ئاوی ژێر زه‌وی و لێدانی بیر له شاری هه‌ولێر به‌رێوه چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا" كه له‌گه‌ل به‌رپرسانی كۆمپانیاكانی بیكۆن و كۆمپانیای برۆد پاوه‌رو كۆمپانیای ئیكۆتیك به‌رێوه‌چوو" سه‌ره‌تا به بایه‌خه‌وه له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌نگاوه شێكرایه‌وه‌و به پلانێكی ستراتیژی پاراستنی رێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی هه‌ژماری كرد" له‌و روانگه‌وه‌ی دابین كردنی ئاوی پاك كارێكی حه‌یاتیه‌و په‌یوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێره‌وه" دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوونه‌وه گفتوگۆی ورد له‌سه‌ر ئالیه‌تی دابینكردنی بودجه‌ی پێویست كرا به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی پلانی نه‌خشه بۆكێشراو ده‌رباره‌ی پاڵاوتنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی نوێ بۆ شاری هه‌ولێرو پشت نه‌به‌ستن ته‌نها به دابین كردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی پاك له رێگه‌ی بیر لێدانه‌وه" بۆ ئه‌وه‌ش پێویست به دابین كردنی بودجه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كرێ" كه له رێگه‌ی قه‌رزه‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه فه‌راهه‌م بكرێ" تاوه‌كو میكانیزمێكی گونجاو بدۆزرێته‌وه كه له‌زێ گه‌وره‌وه ئاو پاڵافته بكرێ به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی وەك ئاوی پاقژ . بریاریش درا كۆبوونه‌وه‌ی دیكه بۆ هه‌مان ئامانج ببه‌سترێ و دیراسه‌تی بیروبۆچوون و پرۆپۆزله‌كان بكرێ.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌كه له به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌رۆكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌رۆكانی شاری هه‌ولێرو ئه‌ندازیارانی پسپۆڕی بواره‌كانی ئاو ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.