هەولێرى پایتەخت... لەزیادکردنى ئاوى سەرزەوی و ئاوى ژێر زەوی و گلدانەوەى ئاو، پێدەنێتە قۆناغێکى نوێ.

هەولێرى پایتەخت... لەزیادکردنى ئاوى سەرزەوی و ئاوى ژێر زەوی و گلدانەوەى ئاو، پێدەنێتە قۆناغێکى نوێ.

هەولێرى پایتەخت...
لەزیادکردنى ئاوى سەرزەوی و ئاوى ژێر زەوی و گلدانەوەى ئاو، پێدەنێتە قۆناغێکى نوێ.

لەچوارچێوەى هەوڵەکانى زیادکردنى ئاوى سەرزەوی و ئاوى ژێر زەوی و گلدانەوەى ئاو و ئةنجامدانى ئەو پڕۆژانەى کەکاریگەریى گەورەیان دەبێت لە هاوکاریکردنى جوتیاران و ئاژەڵداران لەسنوورى پارێزگاى هەولێر، چه‌ندین پرۆژەی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراون، كه‌ به‌شێكیان كاره‌كانیان ته‌واو بووه‌ و به‌شێكیشیان كاره‌كانیان ته‌واو نه‌بووه.

بۆ ئەو مەبەستەش لەشەش مانگى ڕابردوودا، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى لافاو کە لەو دوو ساڵەى ڕابردوو کاریگەریی خراپیان لەسەر هەولێرى پایتەخت هەبوو، وەک قۆناغى یەکەم ڕەزامەندى لەسەر دروستکردنی 8 پۆند لەسنوورى پارێزگاى هەولێر داوە و لە قۆناغى دووەمیش دروستکردنى 14 پۆندى تر، بەگوژمەى (12 ملیار و 600) ملیۆن دینار، کە تواناى گلدانەوەى 4 بۆ 5 ملیۆن مەتر سێ جا ئاویان دەبێت. ئەوە جگە لە هەڵکەندنى (4,320) بیرى ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ و (4,831) بیرى کشتوکاڵى و (164) بیرى پیشەسازی.

لەئێستاشدا، دیراسەى چەندین پڕۆژەى گرنگ بۆ پاراوکردنى ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی کراوە، کە یەکێکیان بریتییە لە زیادکردنى ئاوى ژێر زەویى لە ڕێگەى بیرى دەستکردەوە کە لە ڕێگەى کۆمپانیایەکى بەریتانى کارى لەسەر کراوە و بڕیار وایە لە قۆناغى یەکەم، 20 بیر لە دەوروبەرى شارى هەولێر لێ بدرێن کە شوێنەکەشیان دیارى کراوە بۆ ئەوەى ئاوى سەرزەوی شۆڕ بکرێتەوە بۆ ژێر زەوی و تێکەڵ بە کۆگاکانى ئاوى ژێر زەوی بکرێت تا ڕێژەى ئەو ئاوە زیاد بکرێت و ئەم ڕێگەیە کە ئێستا لە زۆربەى وڵاتانى دونیا باوە، بە سەرگرتنیشى لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر