هەولێر... "هەڵمەتی فراوانی خاوێنکردنەوەی پرد و ئاوبەر و قەنتەرەی ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییەکان بەردەومە"

هەولێر...

هەولێر...
"هەڵمەتی فراوانی خاوێنکردنەوەی پرد و ئاوبەر و قەنتەرەی ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییەکان بەردەومە"

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی کارەکانی خاوێنکردنەوەی ئاوبەر و قەنتەرە و قەسیس و پرد و پردۆکەکانی ڕێگا سەرکی و ستراتیژییەکان، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، لەڕێگەی چوار کەرتەوە، کە هەر کەرتێک چەندین تیم لەخۆ دەگرێت هەلمەتێکی فراوانیان دەست پێکردووە بۆ خاوێنکردنەوەی ئاوبەر و قەنتەرە و پردەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە زبل و خۆل و خاشاک و پاشماوە، بۆ ئەوەی رێگاکان تووشی لافاوی گەورە و بارودۆخی نەخوازراو و لەناکاو نەبنەوە.

رێگاکانیش ئەمانەن:-
1- رێگای سەرەکی حوجران - کاوانیان.
2- رێگای سەرەکی دۆڵی سماقولی - گرتک - سێنان.
3- رێگای سەرەکی هەولێر - گۆمەسپان.
4- رێگای سەرەکی خەبات - کەورگۆسک.
5- رێگای سەرەکی ئیفراز - دارەشەکران - بەستۆرە.
6- رێگای سەرەکی شەقلاوە - هیران.
7- رێگای سەرەکی لاسە - تەرگالە.
8- رێگای سەرەکی دۆڵی سماقولی.
9- رێگای سەرەکی گۆرەشێر - بیرێژ.
10- رێگای سەرەکی کۆرێ - شقلاوە.
11- رێگای سەرەکی میر رۆستەمە - قادیانە - خەتیبیان - شێراوە.
12- رێگای سەرەکی کاوانیان - سۆرک.
1- رێگای سەرەکی شێخ مەمودیان - دوین.
14-رێگای سەرەکی هەولێر - پردێ.
15- رێگای سەرەکی مورتکە.
16- رێگای سەرەکی زەردەشت.
17- رێگای سەرەکی سابلاغ.
18- رێگای سەرەکی کانی بزرە - قوشتەپە.
19- رێگای سەرەکی لاسە تەرگالە.
20- رێگای سەرەکی زرارەتی.
21- رێگای سەرەکی میراوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر