به‌رێوه‌چوونی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی هه‌ولێر
به‌رێوه‌چوونی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی هه‌ولێر
پارێزگاری هەولێر: هونەری شانۆ رەگی لە مێژووی هەولێر داکوتاوە
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 12_11_2022 به ئاماده‌بوونی نوێنەری رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری دکتۆر سالار عوسمان و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندو شانۆکارو نوسەرو رۆشنبیران ….
له هۆڵی پێشوای وەزارەتی رۆشنبیری له هه‌ولێری پایته‌خت حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، كه چه‌ندین وڵات تێدا بانگهێشت كراون، له‌وانه‌ش ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و روسیا‌و ئۆکرانیا وئۆرده‌ن ومیسرو سه‌لته‌نه‌تی عوممان و مه‌غریب و جگه له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاری به‌غداو به‌سراو چه‌ندین شاری دیكه به‌شداربوون تێدا. له‌میانی رێوره‌سمی به‌رێوه‌چوونی فیستیڤاڵه‌كه‌دا سەرەتا بە مارشی نیشتیمانی و نەتەوەیی دەستی پێکردو دواتر بە سکرین وێنەی کۆچ‌کردوان لە پێشەنگانی شانۆی کوردی نمایشکرا و وتاری بەخێرهێنانی فیستیڤاڵ لە لایەن هیوا سوعاد پێشکشکرا و دواتر نوێنەری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئومێد خۆشناو وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێدا ویستی به‌خێرهێنانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە ئامادەبووان گەیاند لە وڵات وشاره به‌شدابووه‌كان، هاوکات دووپاتی کردەوە کە هەولێر وەك شار مێژوویەکی پەیوەندی قووڵی لەگەل بزاڤی شانۆیدا هەیە، هاوکات جه‌ختی له‌سه‌ر بایەخی هونه‌ری شانۆ كرده‌وه‌و به دایكی هه‌موو هونه‌ره‌كانی ناوبرد، كه به‌درێژایی مێژوو شانۆ‌و شانۆكاران خودان هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی بوونه‌و هونه‌ره‌كه‌یان وه‌ك چه‌ك و خه‌بات و تێكۆشان ته‌وزیفی كاری كوردایه‌تی كردووه،پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شانۆ‌و شانۆكارانی كرد، كه ماندونه‌ناسانه ئه‌ركی خۆیان راپه‌ڕاندووه. ئه‌وه‌شی به هه‌نگاوێكی گرنگ زانی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی بواری هونه‌ری له هه‌ولێر…..
شایه‌نی باسه ئه‌م ڤیستیڤاڵه وه‌ك نه‌ریتێك ساڵانه له رێگه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێره‌وه رێكده‌خرێ و تێدا وێرای پێشکەشکردنی چەندین دیبیت و سیمینار، وڵاتانی به‌شداربوو به كاری شانۆیی به‌شداری ده‌كه‌ن و نمایشی شانۆیی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. له كۆتایشدا لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە خه‌ڵاتی زێرین بە مامۆستا سەباح عەبدولرەحمان بەخشرا کە خزمەتی نیو سەدە لە نمایش و دەق و رەخنەی شانۆیی پێشکەش کردووە…