سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە(2 ملیار دینار) بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە ھەولێر
لەچوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆھاووڵاتیان، ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی (2 ملیار و 129 ملیۆن دینار) بە مەبەستی دابینکردنی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بیرەکانی ناو شاری ھەولێر، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر.