پارێزگاری هه‌ولێر: نهێنی سه‌ركه‌وتنی كۆمپانیاكانی ژاپۆنی" ده‌سته‌به‌ركردنی متمانه‌یه له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 15_11_2022 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو له دیوانی پارێزگادا پێشوازی له شاندێكی كۆمپانیاكانی ژاپۆنی كرد" كه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای جایكا هانبوونه پارێزگا.
له دیداره‌كه‌دا شاندی كۆمپانیاكانی ژاپۆنی وێرای سوپاسگوزاری رێكخستنی ئه‌و دیداره" مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای پارێزگار هه‌ولێر خسته روو" كه مه‌یلی زۆری كۆمپانیاكانی ژاپۆنییه بۆ دروستكردنی ده‌رفه‌تی كاری زیاتر بۆ كۆمپانیاكانیان" چونكه وه‌ك ئه‌وان جه‌ختیان له‌سه‌ر كرده‌وه" هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی مایه‌ی متمانه‌ی ژاپۆنییه‌كانه" له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر" وێرای به‌خێرهێنانی گه‌رمی شانده‌كه‌ی ژاپۆن" دووپاتیكرده‌وه كه جایكا لۆگۆیه‌كی پرشنگداره له كارسازی متمانه‌دارو له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هه‌ولێریش كۆمپانیای پێشوازی لێكراون. جگه له‌وه‌ش نهێنی سه‌ركه‌وتنی كۆمپانیاكانی ژاپۆنی" ده‌سته‌به‌ركردنی متمانه‌یه له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان" هاوكات پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو تاكیدی له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ر كرده‌وه كه نهێنی سه‌ركه‌وتنی پلانی حكومه‌ت و خۆجه‌یی شاری هه‌ولێرن" ئه‌وانیش فه‌راهه‌م بوونی ئاسایش و ئارامی له‌شاره‌كه‌و ئیداره‌دانی سه‌ركه‌وتوویی حوكمرانییه‌تی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌خشه‌یی ئاوه‌دانی و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانه" كه هه‌رچوار ته‌وه‌ر وه‌ك شوناسی دیاری نه‌خشه‌ی حوكمرانیه‌تی په‌یره‌و كراون. ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه‌وا پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر زۆر جیاواتره له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم وعێراق" چونكه زمینه‌كه زیاتر بۆ كاركردن له‌باره‌و فه‌راهه‌مكراوه" به‌تایبه‌تی بۆ كۆمپانیای جایكاو كۆمپانیاكانی دیكه‌ی ژاپۆنی كه مێژوویه‌كی پاك و پرشنگداریان بۆ خۆیان له كاری راسته‌قینه‌دا تۆمار كردووه" بۆیه هه‌رده‌م وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاركردنی كۆمپانیاكانی ژاپۆنی مایه‌ی خۆشحاڵیبوون بووه" له كۆتاییدا شانده‌كه خۆشحاڵی خۆیان بۆ كراوه‌یی شه‌فافیه‌تی دایه‌لۆگه‌كه‌یان له‌گه‌ل پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڕبڕی و به‌ڵێنی كاركردنی فراوانتریان له شاری هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه.