سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى عێراق كۆبووه‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى عێراق كۆبووه‌وه
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022.11.15 ڕێزدار نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم، پێشوازى له د. له‌تيف ڕه‌شيد، سه‌رۆكى كۆمارى عێراقى فيدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا وێڕاى به‌خێرهێنان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووباره پيرۆزبايى لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، چاوه‌ڕوانيمان هه‌يه كه به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هه‌يه له پێگه‌ى خۆتانه‌وه ڕۆڵ ببين له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. هه‌موو ئاماده‌يى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانيشى دووپات كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك كۆمارى عێراق، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازى و پشتيوانيى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هيواى خواست به هاوكاريى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق، بتوانن پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى ديكه‌ى وڵات به‌گشتى و پاراستنى ئارامى و ئاسايش بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاته، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.