قه‌زای خه‌بات : ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا…
قه‌زای خه‌بات: به‌گوژمه‌ی چوار ملیار‌و هه‌شت سه‌د و شه‌ست و دوو ملیۆن دینار، ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا…
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه رێکەوتی 28-12-2022 له ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو به ئاماده‌بوونی مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگار‌و كوێستان ئه‌حمه‌د قائیمقامی قەزایی خەبات، خورشید تاهیر جێگری بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر و رێبین عه‌ونی سه‌رۆكی شاره‌وانی خه‌بات و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی له به‌رده‌وامی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ئه‌نجامده‌درێ" له رێوره‌سمێكدا بەردى بناغەى چه‌ند پرۆژیه‌ك دانراو ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ر كرانه‌وه.
وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر روونی كرده‌وه كه‌وا شانزه پرۆژه له پلانی جێبه‌جێكردندان له سنووری خه‌بات" نزیكه‌ی پێنج ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه. ئه‌و پرۆژانه‌ش ته‌نها له سه‌نته‌ری قه‌زایی خه‌بات نین" به‌ڵكو سنووری ناحییه‌كان و گونده‌كانیش به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و خاله‌ش كرده‌وه كه پشكی شێری جۆری پرۆژه‌كان به‌به‌ر رێكخستنه‌وه‌ی رێگا‌و بان كه‌وتووه" چونكه پێویستی به ئاور لێدانه‌وه‌ی جیدی هه‌یه.
پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەی بە بایەخ و گرنگی قەزایی خەبات کردوهەروەها مژدەیی قیرتاوکردنەوەی شەقامی سەرەکی خەبات/ هەولێری بە دانیشتوانی خەبات راگەیاند، کە رێگەیەکی ستراتیژی و گرنگی بازرگانییە و شا دەماری رێگەی دەیان گوندی خەڵکی هەژارو شۆرشگێرە و گوتیشی دانیشتوان خەبات شایستەی هەموو خزمەتێکن.
شایه‌نی باسه گوژمه‌ی پرۆژەى دروستکردنى شەقامى کۆنکرێتى گەڕەکى شەهیدان (000"250"297)" له‌سه‌ر گوژمه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا بۆ ته‌رخان كراوه...