بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی شەقامەناوخۆیەکان و دانانی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکی مام سالان دانرا

بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی شەقامەناوخۆیەکان و دانانی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکی مام سالان دانرا

لە هەریر به‌ گوژمه‌ى زیاتر لە (400 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی شەقامەناوخۆیەکان و دانانی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکی مام سالان دانرا

ئەمڕۆ شەممە 2022.12.31، لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانەکانى پڕۆژەکانى پەرەپێدان پارێزگاى هەولێر، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، له‌ ڕێوره‌سمێكدا به‌ گوژمه‌ى (434 ملیۆن و 844 هەزار و 500 دینار) لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی شەقامەناوخۆیەکان و دانانی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکی مام سالان دانرا، کە بەشێوەى بەڵێندارایەتى جێبەجێدەکرێت و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش (300) ڕۆژە.

لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نزار مەلا غەفار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەرانی لقی24 سفینی پارتی و کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزایی شەقڵاوە و جێگرى بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرى شارەوانى هەریر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى ناوچەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى پیرۆزبایى له‌ هاووڵاتییانى دەڤەرەکە بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژەیە، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ لەسەر ڕاسپاردەى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پڕۆژەکان لەو شوێنانەوە دەست پێدەکەین کە کەمتر دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.

پارێزگارى هەولێر گوتیشى: "لەو ساڵ جگە لە ئەنجدامدانى ژمارەیەکى زۆر لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى لەسنوورى پارێزگاکەمان، لە بەرنامە و پلانى ساڵى 2023 لە سەر بودجەى پەرەپێدان و سەربارى پارێزگای هەولێر و داهاتى سەرۆکایەتى و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان و بودجەى تایبەت پلانى باشمان داڕشتووە بۆ ئەوەى دەست بکەین بە ئەنجامدانى پڕۆژەى خزمەتگوزارى زیاتر، ئومێد دەکەین لە داهاتوودا بتوانین خزمه‌تگوزاریى زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به‌ سنوورى قەزایی شەقڵاوە و ناحییە و گوندەکانى بکەین".