پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکانى بەسەرکردەوە

 پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکانى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکانى بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.1.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و جێگرى سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى شارەوانى4 و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکانى بەسەر کردەوە.

لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانی پڕۆژەکەی کۆڵییەوە و دەستخۆشیان لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و کۆمپانیایی جیبەجێکارکرد بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە، کە لەئێستادا گەیشتۆتە قۆناغى کۆتایی.

جێگەى باسە، پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدى شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکان کە لەقۆناغى کۆتایی کارەکانى دایە، بەگوژمەى (7ملیار و 499 ملیۆن و 326 هەزار 813 دینار) لە سەرداهاتى 100%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەست بەجێبەجێکردنى کراوە و پێکهاتووە لە دروستکردنى جووت سایدى شەقامى 60 مەترى بە پانتایی 15.5 مەتر بۆ هەر لایەک لە شەقامەکە و بەدرێژى 2870 مەتر کە گشت بڕگەکانى تێکەڵەڕێژکردن و دانانى بەردى شکا و فەرشکردنى چینى ستاپلایزەر لەخۆ دەگرێت لەگەڵ به‌ستنه‌وه‌ى به‌ شه‌قامه‌ لاوه‌كیه‌كانى ده‌وروبه‌رى، ئەوە جگە لە دانانى ئاوەڕۆیى لوولەیی بەزیاتر لە 3667 مەتر و ئاوەڕۆیى سندوقى 3.3 بە درێژى 1360 مەتر و ئاوەڕۆى سندوقی 2.2 بەدرێژى 760 مەتر.