پارێزگارى هەولێر، قۆناغى سێیەمى پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەناوخۆییەکانى لە سێبەردان بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، قۆناغى سێیەمى پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەناوخۆییەکانى لە سێبەردان بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، قۆناغى سێیەمى پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەناوخۆییەکانى لە سێبەردان بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ یەکشەمە 2023.1.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، قۆناغى سێیەمى پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەناوخۆییەکانى لە سێبەردان بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى (224 ملیۆن و 523 هەزار دینار) لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەستى پێکراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەدا کە هەریەک لە جێگرى سەرۆکى شارەوانى و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى شارەوانى یاوەرى بوون، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە تیمى سەرپەرشتیار و کرێکاران و کۆمپانیاى جێبەجێکارکرد و تەئکیدى لەسەر تەواوکردنى پڕۆژەکە لەماوەى دیاریکراوى خۆیدا کردەوە.

جێگەی باسە، قۆناغى سێیەمى پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەناوخۆییەکانى لە سێبەردان، پێکهاتووە لە قیڕتاوکردنى 18,180مەتر2.