پێشبینییهكانی كهشوههوا
پێشبینییهكانی كهشوههوا
بهڕێوهبهرایهتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکوور، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، بە تایبەتی لەکاتەکانی بەیانی زوودا، پلەی گەرما کەمێک بەرزتردەبێتەوە وە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)یلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8 پلەى سیلیزى
دهۆک: 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى