سەرۆككۆماری توركیا سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات

سەرۆككۆماری توركیا سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، سوپاسی سەرۆک مەسعود بارزانی و هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بومەلەرزە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی شوباتی 2023 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا و سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆككۆماری توركیا سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردووی توركیا.