لە هەولێر.. خواردن بۆ 5 هەزار قوتابیی بەشە ناوخۆییەکان دابین دەکرێ

لە هەولێر.. خواردن بۆ 5 هەزار قوتابیی بەشە ناوخۆییەکان دابین دەکرێ

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2023.4.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی تیمەکانی دابەشکردنی خواردنی قوتابیانی لە بەشی ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین کرد، کە ماوەی چەند ساڵێکە ڕۆژانە ژەمەخواردنی ئێوارە بۆ 5 هەزارقوتابی شارەکانی تری هەرێم کە لە هەولێری پایتەخت دەخۆێنن ئامادە دەکەن.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە تیمەکان، کە بەشکیان قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانن و خۆبەخشانە ئەوکارەش دەکەن، هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.

جێگەی باسە، ئەم کارە خێرخوازییە لەلایەن کۆمپانیای کار گروپ ئەنجامدراوە.